search

ئاڵەکۆک

ئاڵەکۆک єv∂

بۆ داگرتنی کۆدەکانی ئاڵەکۆک لێرە کرتە بکەن.

بەخێربێن! لەو بەشە کۆمەڵێک ئامێرمان دابین کردووە کە ئێوەی پڕۆگرامێر(بەرنامەنووس) بتوانن لە دەیتابەیسەکانی ئاڵەکۆک بۆ بەرنامەکەتان کەڵک وەرگرن.
ئاڵەکۆک بە چوار جۆر ئەو زانیاریەنەتان لە ئیختیار دادەنێت:

یەکەم، وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شاعیران

https://allekok.com/dev/tools/poet.php?poet=ناوی شاعیر یان ژمارەی شاعیر ئێوە ئەگەر بچنە ئادرسی سەرەوە و بە جێی "ناوی شاعیر یان ژمارەی شاعیر"، بنووسن هەژار یان تەنیا ژمارەی 1، دەبینن کە تەواوی زانیاریەکانی ئاڵەکۆک سەبارەت بەم شاعیرەتان بۆ دەهێنێت.

تکایە سەرنج بدەن:
• ئەگەر دەتانهەوێ ناوی شاعیر بنووسن، تکایە ئەو ناوەی کە لە لاپەڕەی یەکەمی ئاڵەکۆک بە ئادرسی "https://allekok.com" بۆ هەر یەک لە شاعیران دابین کراوە، بنووسن.

• ژمارەی شاعیر ئەم ژمارەیە کە لە ئادرسی لاپەڕەی شاعیردا بەم جۆرە نووسراوە: https://allekok.com/poet:ژمارەی شاعیر
• بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چەند شاعیر، ناوی شاعیرەکان یان ژمارەکەیان بەم جۆرە لەیەکتر جودا بکەنەوە: بۆ نموونە: https://allekok.com/dev/tools/poet.php?poet=1,هێمن,3 ئەو نیشانیەی سەرەوە، زانیاریەکانی سەبارەت بە شاعیری ژمارە 1(هەژار)، شاعیری ژمارە 3(وەفایی) و هێمن،تان نیشان دەدا.
• بۆ وەرگرتنی زانیاریەکانی تەواوی شاعیران، بە جێی ناوی شاعیر بنووسن all .

دووهەم، وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە کتێبەکان

https://allekok.com/dev/tools/book.php?poet=ناوی شاعیر یان ژمارەی شاعیر&book=ناوی کتێب یان ژمارەی کتێب ئەگەر بچنە ئادرسی سەرەوە و بە جێی "ناوی شاعیر یان ژمارەی شاعیر" بنووسن هەژار یان تەنیا ڕەقەمی 1 و بە جێی "ناوی کتێب یان ژمارەی کتێب" بنووسن ئاڵەکۆک یان تەنیا ڕەقەمی 3، دەبینن کە تەواوی زانیاریەکانی ئاڵەکۆک سەبارەت بەو کتێبە‌و بۆ دەهێنێت.

تکایە سەرنج بدەن:
• ژمارەی کتێب ئەم ژمارەیە کە لە ئادرسی لاپەڕەی ئەم کتێبەدا نووسراوە: https://allekok.com/poet:ژمارەی شاعیر/book:ژمارەی کتێب
بۆ نموونە ئەگەر ئێوە بچنە ناو لاپەڕەی کتێبی ئاڵەکۆکی هەژار موکریانی‌دا، دەبینن کە نیشانی ماڵپەڕەکە بەم جۆرە نووسراوە: https://allekok.com/poet:1/book:3
لە ڕوی ئەم نیشانیە دیارە کە ژمارەی کتێبی ئاڵەکۆک، 3یە.

سێهەم، وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە شێعرەکان

https://allekok.com/dev/tools/poem.php?poet=ناو یان ژمارەی شاعیر&book=ناو یان ژمارەی کتێب&poem=ناو یان ژمارەی شێعر ئەگەر سەردانی نیشانی سەرەوە بکەن و بە جێی "ناو یان ژمارەی شاعیر" بنووسن هەژار یان 1 و بە جێی "ناو یان ژمارەی کتێب" بنووسن ئاڵەکۆک یان 3 و بە جێی "ناو یان ژمارەی شێعر" بنووسن لای لایە یان 1، شێعری لای لایەی هەژارموکریانی‌تان بۆ دەهێنێت.

سەرنج بدەن:
• بۆ دۆزینەوەی ژمارەی شێعر، سەردانی لاپەڕەی ئەو شێعرەی مەبەست‌تانە بکەن و ئەم ژمارەی لەپەنای ناوی شێعر هاتووە، ئەمە ژمارەی شێعرەکەیە. ئەگەر بڕواننە نیشانی ئەم لاپەڕەش دەتوانن ژمارەی شێعر بدۆزنەوە. https://allekok.com/poet:ژمارەی شاعیر/book:ژمارەی کتێب/poem:ژمارەی شێعر
• ئێوە دەتوانن بە جوێ کردنەوەی ناو یان ژمارەی شێعر بە "," سەبارەت بە هەرچەند شێعر کە بتانهەوێت، زانیاری وەرگرن.
بۆ نموونە: https://allekok.com/dev/tools/poem.php?poet=1&book=3&poem=لای لایە,2,6
• دەقی شێعرەکان بە دوو جۆر دەتوانن وەرگرن یەکەم بە فۆرمەتی سادە(text/plain) دووهەم بە فۆرمەتی (text/html).
لە حاڵەتی ئاسایی دا شێعرەکان بە فۆرمەتی سادە نیشان دەدرێن. بەڵام ئەگەر بە شێوەی خوارەوە نیشانیەکەی بگۆڕن، شێعرەکان بە شێوەی html نیشان دەدرێن. https://allekok.com/dev/tools/poem.php?poet=1&book=3&poem=1,3&html
• بۆ وەرگرتنی تەواوی شێعرەکانی یەک کتێب بە جێی ژمارەی شێعر بنووسن all .

چوارەم، گەڕان لە ئاڵەکۆک‌دا

https://allekok.com/dev/tools/search.php?q=وشە&poet=ناوی شاعیر&pt=ئەژماری شاعیران&bk=ئەژماری کتێبەکان&pm=ئەژماری شێعرەکان&k=چۆنیەتی گەڕان • q: ئەو وشەیەی کە دەتانهەوێ بەدووی دا بگەڕێن
• poet: گەڕان لە شێعرەکانی ئەم شاعیرەدا. سەرنج بدەن کە دەبێ نێوی شاعیر کە لە لاپەڕەی یەکەمی ئاڵەکۆک‌دا هاتووە بنووسن.
• pt: ئەژماری ئاکامەکان لە گەڕان بەنێو شاعیران‌دا
• bk: ئەژماری ئاکامەکان لە گەڕان بەنێو کتێبەکان‌دا
• pm: ئەژماری ئاکامەکان لە گەڕان بەنێوە شێعرەکان‌دا
• k:
• ئەگەر بنووسن 1، گەڕانەکان تەنیا لە سەرناوی شێعرەکان‌دا دەبێ.
• ئەگەر بنووسن 2، گەڕانەکان تەنیا لە دەقی شێعرەکان‌دا دەبێ.
• ئەگەر بنووسن 3 یان هیچ نەنووسن، گەڕانەکان هەردوو نێوی شێعر و دەقی شێعردا دەبێ.

بۆ نموونە: https://allekok.com/dev/tools/search.php?q=ئاشق&poet=هێمن&pt=0&bk=0&pm=30&k=3 لینکی سەرەوە بەدوای وشەی "ئاشق" لە شێعرەکانی هێمن دا دەگەڕێت.
سەرنج بدەن کە چون ptوbkمان سیفر داناون هەربۆیە هیچ گەڕانێک لە شاعیران و کتێبەکان دا ناکرێ و تەنیا لە شێعرەکان دا بەدوای ئەم وشەیە دەگەڕێت. چون pmمان 30 داناوە، ئەژماری ئاکامەکان، 30دانە دەبێ. چون kمان 3 داناوە بۆ وشەی دیاری کراو لە سەرناو و دەقی شێعرەکان‌دا دەگەڕێ.

سەرنجێکی بچووک: تەواوی ئەو زانیاریانە بە فۆرمەتی JSON لە ئیختیارو دادەندرێ.

ئەگەر سەبارەت بەم بابەتە پرسیارێک‌و هەیە لێرە بینووسن.

بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکەتان سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەنەوە.
ئەگەر کۆدی تێدایە لە پرسیارەکەتان تکایە "Code" بەکار بێنن.