ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
١١١. چۆن تۆبە لە مەی دەکەی هەتا مەی مابێ؟!

چۆن تۆبە لە مەی دەکەی هەتا مەی مابێ؟!

ئەو ڕۆژە مەخۆرەوە کە پەیدا نابێ

نەخوازە بەهار و چیمەن و دیمەنی گوڵ

تۆبەی چی؟ هەزار تۆبە لە تۆبەی وا بێ

توبه مکن از می اگرت می باشد
یک بار کنی، هزار در پی باشد
گل جامه‌دران و بلبلان نعره‌زنان
در وقت چنین، توبه روا کی باشد
نەکەی تۆبە کەی لە مەی تا هەیە،
تۆبە سەد تۆبەی بەدوادا هەیە؛
گوڵ کراس بدڕێ و بولبول بخوێنێ،
لە کاتی وادا تۆبە کوا هەیە؟
«گۆران»

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.