ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
۱۱۹. هۆشم کە دەبێ خەفەت دڵم دەردێنێ
format_size more_horiz

هۆشم کە دەبێ خەفەت دڵم دەردێنێ

سەرخۆش کە دەبم: هۆش لە سەرم نامێنێ

کاتێکە نە زۆر مەست و نە زۆر وشیارم

گیانم بە فیدای ئەو دەمە دنیا دێنێ

تا هشيارم طرب ز من پنهان است
چون مست شدم، در خردم نقصان است
حالی‌است ميان مستی و هشياری
من بندهٔ آن، كه زندگانی آن است
هوشیار بم نەشئەم لێ پەنهانییە،
کە مەست بم عەقڵم لە نوقسانییە؛
حاڵەتێک هەیە بەینی ئەم و ئەو
بە بەندەی ئەبم زیندەگانییە!
«گۆران»
بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەو شێعرە بنووسن.