ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
١٦١. شووشەی مەیەکەت بۆ چی ڕژاندم خوایە؟

شووشەی مەیەکەت بۆ چی ڕژاندم خوایە؟

وەک شووشە، نەشە و دڵت شکاندم خوایە؟

مەیخۆرە منم کەچی یەکی تر دەگرێ!

بمبوورە لە پەردە دا گەیاندم خوایە

ابریق می مرا شکستی ربّی!
بر من در عیش را بستی ربّی
من می خورم و تو می‌کنی بدمستی!
خاکم به دهن مگر تو مستی ربّی!
شووشەم ئەشکێنی بە قەستی، خوایە!
ڕێی نەشئە و بەزمم ئەبەستی، خوایە!
شەرابی ئاڵم ئەڕێژیتە خاک،
هەی خاکم بە دەم بۆچ مەستی، خوایە!
«گۆران»

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.