ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
١٧٧. ئەی خوایە لە کارت سەری زانا گێژە

ئەی خوایە لە کارت سەری زانا گێژە

شیرنایی دەنێ یە دەم، دەڵێی مەی چێژە

خۆت جوانی دروست دەکەی، دەڵێی مەی بینە

پیاڵێکی پڕاوە، لاری کە و مەیڕێژە

یا رب! تو جمال آن مه مهرانگیز
آراسته‌ای به سنبل عنبربیز
پس حکم چنان کنی که در وی منگر!
این حکم چنان بود که کج دار و مریز!

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.