ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
١٧٩. لەم ڕێگە درێژە کە مەرگی ناوە

لەم ڕێگە درێژەوە کە مەرگی ناوە

کێ هاتەوە باس و خەبەری هێناوە؟

وەستان لە دوو ڕێیانی نیازی پڕ و پووچ

بێهوودەیە، هەرچی چوو نەهاتە دواوە

از جمله رفتگان این راه دراز
باز آمده کیست تا بما گوید باز
پس بر سر این دو راهه‌ی آز و نیاز
تا هیچ نمانی که نمی‌آیی باز
لە گشت ڕۆییشتووی ئەم شەقامەڕێ
کێ گەڕایەوە، ڕاستی وت بە کێ!
لەم دووڕێیانەی هەڵپە و هیوادا،
ناگەڕێیتەوە، هیچ مەهێڵە جێ!
«گۆران»

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە لێرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.