ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
١٨٩. لەم هاتنە بێهوودەیە بیرم شاشە

لەم هاتنە بێهوودەیە بیرم شاشە

سەرباری خەمان بیر و خەمی ئەولاشە

مەیگێڕ وەرە قۆڵ هەڵکە گڵێنەت بێنە

خەم چڵکی دڵە، بە مەی بشۆرین باشە

چون آمدنم به من نبد روز نخست
وین رفتن بی‌مراد عزمی‌است درست
برخیز و میان ببند ای ساقی چست
کاندوه جهان به می فرو خواهم شست

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە لێرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.