ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
١٩٣. زستانە هەتا ڕوو دەکەمە مەیخانە

زستانە هەتا ڕوو دەکەمە مەیخانە

هەر لاسکی گوڵە و لە دەوری ئاگردانە

وەدیارە نەیاری جوان و ڕووخۆشە جیهان

تۆڵەی دەمی پێکەنینە ئەم سووتانە!

روزی ز پی گلاب می‌گردیدم
پژمرده عذار گل در آتش دیدم
گفتم که چه کرده‌ای که می‌سوزندت
گفتا که درین باغ دمی خندیدم

«ابوسعید ابوالخیر»

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە لێرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.