ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
٢١٠. بێهوودەیە بەس لە سەر مە خۆ بنوێنە

بێهوودەیە بەس لە سەر مە خۆ بنوێنە

بگرە و بکوژە، کۆ کەرەوە و بستێنە!

سەرکاری مەرگ گەلێ لە تۆ زۆردارتر

دەتکاتە سەر و دەڵێ: بەشی من بێنە!

هر یک چندی یکی برآید که منم
با نعمت و با سیم و زر آید که منم
چون کارک او نظام گیرد روزی
ناگه اجل از کمین برآید که منم

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە لێرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.