ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
٢١٣. خۆ بەس بدە خەو کە هۆش و بیرت پتەوە

خۆ بەس بدە خەو کە هۆش و بیرت پتەوە

ڕابوێرە ژیان بە مەی ئەگەر ڕۆژ و شەوە

مردن کە برای گەورەیە بۆ خەو هەر دێت

ئەو کاتە لە ناو نوێنی گڵا تێر بخەوە

در خواب بدم مرا خردمندی گفت
کز خواب کسی را گل شادی نشکفت
کاری چکنی که با اجل باشد جفت
می خور که بزیر خاک میباید خفت
نووستبووم، ژیرێک لە خەوما فەرمووی:
کێ بە خەو پشکووت غونچەی ئارەزووی؟
خەو برای مەرگە، تا زیندووی مەمرە،
کە مردی لە ژێر خاکا تێر ئەنووی!
«گۆران»

بیر و ڕاکان

دەتوانن بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەم شێعرە لێرە بنووسن.
تکایە ئەگەر ئەم دەقە هەڵەی تێدایە پێمانی ڕا بگەیێنن.