ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
۲۲۵. گەردوونی چەوێڵ هەر بە چەپی سووڕاوە
format_size more_horiz

گەردوونی چەوێڵ هەر بە چەپی سووڕاوە

هەر بۆیە ئەوی ڕاستە تیا داماوە

بڕوانە لە هاواڵەتی شووشە و پیاڵە

خوێن کەوتە نێوانیان و لێو بە لێو چەسپاوە

این چرخ چو تاسی است نگون افتاده
در وی همه زیرکان زبون افتاده
در دوستی شیشه و ساقی بنگر
لب بر لب و در میانه، خون افتاده
گەردوون جامێکە سەرنیگوون کەوتوو،
ژیران لەناویا گشت زەبوون کەوتوو؛
سرنج لە دۆستیی شووشە و پیاڵە بەن
دەم لە دەمان و خوێنی یەک خواردوو!
«گۆران»
بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەو شێعرە بنووسن.