search

ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
۴۲. هەر چەندی بڵێی بە بژن و باڵا جوانم
format_size ||more_horiz

هەر چەندی بڵێی بە بژن و باڵا جوانم

ڕوومەت گوڵ و چاوکەژاڵ و لێو قەیتانم

وەستایێ کە وای لە خاک و گڵ داڕشتم

نیازی لەمە چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم

هرچند که رنگ و روی زیباست مرا،
چون لاله رخ و چو سرو بالاست مرا،
معلوم نشد که در طربخانهٔ خاک
نقّاش ازل بهر چه آراست مرا؟
هەرچەن بە ڕەنگ و بۆی جوان ڕازاوم
وەک گوڵ، بە باڵایش سەروی سەراوم،
بەڵام نەمزانی وەستای نیگارکێش
لە گاڵتەخانەی خاک بۆ دایناوم؟
«گۆران»
بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەو شێعرە بنووسن.