search

ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی خەییام
۹۰. هێندێک بە خەیاڵ لە دین و ئایین ژیرن
format_size ||more_horiz

هێندێک بە خەیاڵ لە دین و ئایین ژیرن

لایەک بە گومان لە بێ گومانی گیرن

سەیری دەبێ تێ بگەن کە هیچ تێ نەگەیین

کەمتر لە سەری پیاز و پەلکی سیرن!

قومی متفکرند اندر ره دین
قومی به گمان فتاده در راه یقین
میترسم از آن که بانگ آید روزی
کای بی‌خبران راه نه آنست و نه این
هەندێک لە بیردان بۆ مەزهەب و دین،
هەندێک دوودڵی گومان و یەقین؛
لە لابەلاوە لە پڕ دەنگێ دێ
ئەڵێ: کام گومان؟ کام بڕوا و ئایین؟
«گۆران»
بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەو شێعرە بنووسن.