ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی بابا هەژاری موکریان
۲۱. بەژن شۆڕ و کەزی شۆڕ و خەزیم شۆڕ
format_size more_horiz

بەژن شۆڕ و کەزی شۆڕ و خەزیم شۆڕ

سەرەو شۆڕم دەکەن سەرشۆڕ بەرەو گۆڕ

هەژار و خوار و لەش بیمار و دڵدار

دەباوام لێ بێ، مافی خۆمە هەی گۆڕ!

بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەو شێعرە بنووسن.