ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی
هەژار چوارێنەکانی بابا هەژاری موکریان
۳۵. لە لامی، گیان پەپولێکە لە روتا
format_size more_horiz

لە لامی، گیان پەپولێکە لە روتا

ئەگەر لێم دوور دەبی دڵ دێ بەدوتا

لە نێزیکی و لە دووریت خاکەسارم

ئیتر یا دڵ نیە یان گیانە سوتا

ئەم چوارینە لە خەودا گوتراوە
بیر و ڕای خۆتان سەبارەت بەو شێعرە بنووسن.